هەیفا لە كچەكەی فیفی ترسا
9 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)- هەیفا وەهبی سەركەوتوو بوو لە دوورخستنەوەی عیزەت عتێبی لە زنجیرە درامای (مولد و صاحبه غائب) كە بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا پەخش بكرێت.
عیزەت عتێبی، كچی (فیفی عەبدە)یە، سەماكار و هونەرمەندی بەناوبانگی میسڕی، ماوەیەكی كەمە چووەتە ناو هونەرەوە و چاوەڕوانی داهاتووەیەكی پرشنگی لێ دەكرێت، بڕیاربوو بەشداری بكات لە درامای (مولد و صاحبه غائب) كە هەیفا وەهبی، ئەكتەر و گۆرانیبێژی لوبنانی رۆڵی پاڵەوانیەتی تێدا دەبینێت، بەڵام بەبڕیارێكی كتوپڕ عیزەت لە دراماكە دوورخرایەوە.
بەپێی هەندێك بەڵگە كە لە كەوالیسی تۆماركردنی دراماكە دەركەوتووە، هەیفا وەهبی هەوڵی داوە كە عیزەت لە دراماكە دوور بخاتەوەو هەوڵەكانیشی سەركەوتوو بووە، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كاتێك زانیبوی فیفی عەبدە، دایكی عیزەت دەیەوێ بەهۆی كاریگەری رۆڵی كچەكەیەوە، رۆڵی ئەو كەم بكرێتەوە لە دراماكە.