ده‌رهێنه‌ر (ئه‌رسه‌لان ده‌روێش) زنجیره‌ دراماى (رۆژژمێرى شارێك )مۆنتاژده‌كات

ده‌رهێنه‌ر (ئه‌رسه‌لان ده‌روێش) زنجیره‌ دراماى (رۆژژمێرى شارێك )مۆنتاژده‌كات
6 ئەیلوول/سێڵتێمبەر (گوڵان میدیا)- دواى ئه‌وه‌ى له‌ چه‌ند مانگى رابردوودا قوناغى وێنه‌گرتنى له‌ چه‌ند شارێكى هه‌رێمى كوردستاندا و له‌ ستۆدیۆیه‌كى تایبه‌ت ئه‌نجامدا ،له‌ ئێستادا ده‌رهێنه‌رى ناسراو هونه‌رمه‌ند (ئه‌رسه‌لان ده‌روێش) سه‌رقاڵى مۆنتاژكردنى زنجیره‌ دراما تازه‌كه‌یه‌تى كه‌به‌ناونیشانى (رۆژژمێرى شارێك)ه‌ وله‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند(دڵشاد مسته‌فا)وه‌ نووسراوه‌و به‌رهه‌مى هاوبه‌شى (تیپى شانۆى سالار)و (به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى هونه‌رى سینه‌ماى هه‌ولێر)ه‌، ژماره‌یه‌كى یه‌كجار گه‌وره‌ له‌ ئه‌كته‌ره‌كانى كورد به‌شدارى له‌م به‌رهه‌مه‌دا ده‌كه‌ن كه‌ نزیكه‌ى (200)هونه‌رمه‌ند ده‌بن ،هه‌روه‌ها ستافێكى شاره‌زا له‌هونه‌رمه‌ندانى پشتى كامێراوه‌ له‌ كوردستانى رۆژهه‌لاَت وشارى سلێمانى به‌شداری تیادا ده‌كه‌ن له‌وانه‌(هێڤى عه‌زیز، دانا سه‌ڵاح، یونس حه‌مه‌كاكه‌، پێشه‌وا عومه‌ر ، ئاشنا ره‌ئوف، رزگار محه‌مه‌د ، قادرى فه‌ره‌جى، غه‌مگین فه‌ره‌ج، عه‌دنان كه‌ریم ، فه‌رهاد محه‌مه‌د ساڵح ، میران میرانى ، گۆران كامیل ،دالیا،هۆگر محه‌مه‌د فوئاد ، تارِق یاسین، سه‌ركه‌وت حه‌مه‌ ساڵح، محه‌مه‌د هه‌ڵه‌بجه‌یی و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكى تر).
ده‌رهێنه‌ر(ئه‌رسه‌لان ده‌روێش) سه‌باره‌ت به‌ دوا قۆناغى به‌رهه‌مهێنانى ئه‌م زنجیره‌یه‌ رایگه‌یاند:
ئێستا له‌ شارى هه‌ولێر سه‌رقاڵى مۆنتاژكردنى (رۆژژمێرى شارێك)ین كه‌ له‌ (30) ئه‌ڵقه‌ى (50)ده‌قیقه‌یی پێكهاتووه‌ و ئومێدمانه‌ گورِێكى راسته‌قینه‌ بداته‌ ره‌وتى دراماى ته‌له‌فزیۆنى كوردى، نه‌خاسمه‌ كه‌ ماندووبوون و به‌هره‌ى ژماره‌یه‌كى دیارى هونه‌رمه‌ندانى كورد و پشتیوانى وه‌زاره‌تى رۆشنبیریی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى تێدا به‌رجه‌سته‌ بووه‌.
Top