برێتنی لەژێر چاودێریدایە
ماڵپەڕی( تی ئێم زی) لەم بارەیەوە بڵاوی كردەوە كە چەند بەڵگەنامەیەك پێشكەش بە دادگا كراوە بۆ ئەوەی داوا لە دادوەری سەرپەرشتیاری كێشەی ویسایەی برێتنی بكرێت تاكو چەند فایلێك دابخات، چونكە ئاشكرا كردنی ئەم فایلانە لەوانەیە زیانێكی گەورە بە برێتنی بگەیەنێت، بەپێی ماڵپەرەكە فایلەكان بریتین لە چەند بەڵگەنامەیەكی تەندروستی كە ئاماژە بە باری تەندروستیی ئەو كچە هونەرمەندە دەكەن و جۆری ئەو چارەسەرە پزیشكییەشی تێدایە كە برێتنی بەكاری دەهێنێت بۆ رزگار بوون لەو نەخۆشییانەی تووشی هاتوون، هەروەها ئاماژە بەوە دەكەن كە باری تەندروستیی برێتنی كاریگەرییەكی نەرێنی دەكاتە سەر باری دەروونی و پێویستە لەسەر چارەسەری ئێستای بەردەوام بێت بۆ ئەوەی بە یەكجاری رزگاری بێت،لە هەمان كاتدا پێویستە بەردەوام بێت لەژێر ئەو چاودێرییەی كە بەر لە چوار ساڵ بەسەریدا سەپێنراوە و هەر یەكە لە جایمی سپیرزی باوكی و جایسۆن تراوكی دەستگیرانی بەشدارن لەم چاودێرییە كە كار و ژیانیشی دەگرێتەوە.