سەلما حایك: بەدەستهێنانی ئۆسكار ئاسانترە لە دەستكەوتنی هاوسەرێكی باش
سەلما بەم دواییە ژیانی هاوسەری پێكهێنایەوە لەگەڵ فرانسوا ئۆنریی ملیاردێری بەناوبانگی فەرەنسی، سەلما ژیانی ئێستای خۆی بە(زۆر خۆش وەسف دەكات) و دەڵێ: بە ڕای من بەدەستهێنانی خەڵاتی ئۆسكار زۆر ئاسانترە لەوەی ئافرەتێكی هونەرمەند هاوسەرێكی باشی دەستكەوێت، بۆیە من هاوسەر و كچەكەم بە خەڵاتی ئۆسكار ناگۆڕمەوە.
سەلما هەروەها دەڵێت: ئەگەر ئێستا پێم بڵێن تۆ حەز دەكەی ببیت بە باشترین ئەكتەری جیهان لە بەرامبەر واز هێنانت لە ژیانی هاوسەری ئەوا بێگومان ئەم داوایە رەت دەكەمەوە، چونكە ژیانی خۆم زۆر پێ باشترە لە هەموو خەڵاتەكانی جیهان.