هالە سدقی بیر لە كۆچ كردن دەكاتەوە

هالە سدقی بیر لە كۆچ كردن دەكاتەوە
خانمە هونەرمەندی میسری هالە سدقی پاشەڕۆژی میسری دوای هاتنی موحەمەد مورسی بۆ سەر كورسی سەرۆكایەتی بە رەش وەسف كرد و بیرۆكەی كۆچ كردنی لە میسر بە دوور نەزانی.
هالە سدقی كە هونەرمەندێكی مەسیحی قبتیە موحەمەد مورسی سەرۆكی میسریی بە خائین لە قەڵەم دا،ئەویش بە خانەنشین كردنی موشیر تەنتاوی و گوتی: میسر لە رەشەوە بەرەو رەشتر هەنگاو دەنێت، ئیخوانەكان توانییان بێنە سەر حوكم ئەمەش پیلانێكی درێژخایەنی ئەوان بوو كە چەندین ساڵە كاری بۆ دەكەن، هالە لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ گۆڤاری (الیوم السابع) گوتی: بەجیددی بیر لەوە دەكەمەوە بە یەك جاری میسر بەجێ بهێڵم با ئیخوانەكان بۆ خۆیان تێر بن، من بەرگەی ژیانێك ناگرم كەسانێك بەسەر مندا بیسەپێنن، لەوەش زیاتر هەوڵ بدەن رازیم بكەن كە ئەمە راستە لەكاتێكدا ئەمە گەورەترین زۆردارییە، هالە ئەوەشی نەشاردەوە كە لە چەند ساڵی داهاتوودا میسر پێگەی رۆشنبیری و هونەری خۆی لەدەست دەدات و ئەو كاروانە هونەرییەی كە چەندین ساڵە بەردەوامە و میسری كردووەتە پێشەنگ لەسەر ئاستی عەرەبی و پێگەیەكی جیهانی گەورەی پێ بەخشیوە، بەرەو دواوە دەگەڕێتەوە و لە پێشكەوتن دەوەستێت.
Top