مایلی سایرۆس تەكسی دەست نەدەكەوت
سایرۆسی تەمەن 19 ساڵ كە قژی زەرد كرد بوو بە شۆرتێكی جێنز و تیشێرتێكی رەش و چاكەتێكی سەربازی بە چەندین ئێكسسواری زێڕ و پۆستاڵێكی ماتۆرسیكلەكان بە بازاڕەكاندا خەریكی پیاسە كردن بوو.
ئەوەی جێی سەرنج بوو سەرەڕای ناوبانگی سایرۆس كەچی تاكسییەكیان دەست نەدەكەوت ئەمەش بووە مایەی توڕە بوونی تا راددەیەك یەك بە دەنگی خۆی هاواری دەكرد و تاكسی،بۆی رانەدەوەستان تا لە كۆتاییدا تاكسییەك(بەزەیی) پێدا هاتنەوە و بۆیانی راگرت، بەڵام هۆكاری ئەوە نەزانرا بەو دەوڵەمەندی و ناوبانگەی كە هەیەتی بۆچی سایرۆس ئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆی نەبوو و چاوەڕێی تاكسی دەكرد.