لە رووسیا هەڕە‌شە‌ لە مادۆنا دە‌كرێت

لە رووسیا هەڕە‌شە‌ لە مادۆنا دە‌كرێت
مادۆنای ئەستێرە‌ی پۆپی ئەمریكی رووبەرووی سزایە‌كی ماددی بۆتەوە‌ دوای ئاهەنگێك كە‌ لە شاری سانت بترسبۆرگی رووسی سازیكرد، ئەویش بەهۆی پشتگیری كردنی لە هاوسە‌رگیریی هاوڕە‌گەزییەوە بوو.
فیتالی میلۆنۆڤ لە حزبی روسیای یە‌كگرتووی دە‌سە‌ڵاتدار لەم بارە‌یە‌وە‌ مادۆنای بەوە‌ تاوانبار كرد كە‌ لە ئاهەنگەكە‌دا بە ئاشكرا داوای ئازاد كردنی ئەم جۆرە‌ هاوسە‌رگیرییەی‌ كردووە‌، هەرچە‌ندە‌ لە روو و گوتی: ئێمە‌ بە ڤیدیۆ بەڵگەمان لەسە‌ر ئەم قسانە‌ی مادۆنا هەیە‌ و پێویستە سزا بدرێت، لەلایە‌كی دیكە‌وە‌ چە‌ند چالاكوانێكی بەرگری كردن لە مافی ئاژە‌ڵان لە ویلایە‌تی پنسلڤانیا نرخی چوار پلیتی ئاهەنگێكی مادۆنایان بۆ سە‌د هەزار دۆلار بەرز كردە‌وە‌ و داهاتەكە‌شی بۆ كۆمەڵە خێرخوازەكە‌یە‌، لەم بارە‌یە‌وە‌ رێكخراوی (ماین لاین ئەنیمە‌ل ریسكیو) لە بەیاننامە‌یە‌كدا رایگەیاند كە‌ ئەم نرخە‌ بەرزترین نرخە‌ تا ئێستا بۆ چوار پلیت تەرخان بكرێت، هەرە‌وە‌ها دی سیلڤه‌رز سە‌رۆكی رێكخراوی ناوبراو گوتی: مادۆنا هەمیشە‌ نموونە‌ی ئازادی و هێز بووە‌ منیش بیرم لەوە‌ كردۆتەوە‌ كە‌ چۆن ئەو جورئەتە شاردراوە‌ دە‌ربخە‌م.شایە‌نی گوتنە‌ بڕیار وایە‌ مادۆنا ئاهەنگەكانی لە 28ی ئەم مانگە لە فیلادلفیا دە‌ست پێبكات.
Top