خانمە سەماكاری میسری فیفی عەبدە ئەوەی ئاشكرا كرد كە بۆچی لەناو جەماوەر بە ئەبو ترێكە ناسراوە و گوتی: ئەم نازناوە دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە خۆشی بكەم و هانم دەدا بۆ پێشكەش كردنی كاری باشتر. فیفی زیاتر گوتی: من جوانییەكی زیاتر بە درامای میسری دەبەخشم و وای لێدەكەم جەماوەر تامەزرۆ بێت بۆ بینینی، بۆیە جەماوەر ئەم نازناوەیان پێ بەخشیوم، چونكە من بە جۆكەری دراما و ئەبوترێكەی بە جۆكەری ناو یاریگا دەزانن، فیفی دەربارەی دابەزاندنی كێشی لەشی گوتی: لە ماوەی پێشوو سەردانێكی وڵاتی لوبنانم كرد بۆ بەشداری كردن لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی، لە بازاڕدا ئافرەتێكم بینی كاوبۆیەكی جێنزی لەبەر بوو لەشی بەو جێنزەوە زۆر جوان بوو، بۆیە لەو كاتەوە بڕیارم دا منیش كێشم دابەزێنم بۆ ئەوەی بتوانم وەكو خەڵك هەموو جلێك بپۆشم. دەربارەی نەشتەرگەریی جوانكاریش فیفی ئاماژەی بەوە كرد كە ئەنجامدانی نەشتەرگەری لای من ئاساییە ئەگەر ئەنجامی بدەم وشەرمیش لە كەس ناكەم و بە ئاشكرا رایدەگەیەنم، چونكە نەشتەرگەری جوانكاریی مكیاژ كردنە لەلای من.