باردۆ كوشتنی 40 فیل مە‌حكوم دە‌كات

باردۆ كوشتنی 40 فیل مە‌حكوم دە‌كات
خانمە‌ ئەكتەری پێشووی فە‌رە‌نسی بریجێت باردۆ كە‌ چالاكوانێكی بەرچاوی بواری بەرگری كردنە‌ لە ئاژە‌ڵان، نامە‌یە‌كی ناڕە‌زایی توندی ئاراستەی سە‌رۆكی وڵاتی چاد كرد و تێیدا ئیدانە‌ی كوشتنی 40 فیلی كرد بۆ سوود وە‌رگرتن لە عاجەكانی.
ئەم نامە‌یە‌ی باردۆ دوای ئەوە هات كە‌ رێكخراوێكی نێودە‌وڵەتی ئاشكرای كرد كە‌ راوچییە‌كان لە رۆژێكدا 40 فیلیان كوشتوە، باردۆ لە نامە‌كە‌یدا ئەم كارە‌ی بە (جەنگێكی راستەقینە‌) وە‌سف كرد، دواتر سوپاسی ئیدریس دیبیی سە‌رۆكی ئەو وڵاتە كرد، چونكە‌ فە‌رمانی كردووە‌ كە‌ هێزە چە‌كدارە‌كانی وڵاتەكە‌ی ئەم كێشە‌یە‌ چارە‌سە‌ر بكە‌ن و رووبەڕووی راوچییە‌ ناشە‌رعیە‌كان ببنە‌وە‌، لە هەمان كاتدا رایگەیاند ئەم كارە‌ پێویستی بە هەوڵی هەموو لایە‌كە‌ بۆ رێگە گرتن لە كوشتنی فیل، چونكە‌ بووە‌تە دیاردە‌یە‌كی بەربڵاو لەو وڵاتەدا بۆ سوود وە‌رگرتن لە عاجەكانیان كە‌ بۆ چە‌ند مە‌بەستی جیاجیا بەكاردە‌هێنرێن و بە نرخێكی زۆریش دە‌فرۆشرێن.
Top