گاگا هەمیشە‌ گرفت دە‌نێتەوە‌

گاگا هەمیشە‌ گرفت دە‌نێتەوە‌
بەم دواییە‌ گۆرانیبێژی ئەمریكی لەیدی گاگا چە‌ند وێنە‌یە‌كی رووتی خۆی كە‌ لە باوە‌شی تایلەر كینی خۆشە‌ویستەكە‌یدایە، بڵاوكردە‌وە، ئەمە‌ش رە‌خنە‌یە‌كی زۆری لەلایە‌ن رە‌خنە‌گرانە‌وە‌ لێكە‌وتەوە.
جا بۆ ئەوە‌ی ئەم رە‌خنانە‌ كە‌م بكاتەوە‌، گاگا لە سە‌ردانێكیدا بۆ بازاڕ بڕیاری دا بەشێوە‌یە‌كی زیاد خۆی داپۆشێت، سە‌رە‌ڕای ئەوە‌ی وە‌رزی هاوینە‌ و پلەكانی گەرما زۆر بەرز بوونە‌تەوە‌، گاگا جلوبەرگی زستانە‌ی پۆشیبوو، هەروە‌ها جلەكانی رە‌ش بوون.
گاگا بەم هەڵوێستەیشی دیسان دووچاری رە‌خنە‌یە‌كی زۆر بۆوە‌ و زۆر كە‌س پێیان وابوو بەم شێوە‌یە‌ گاگا ناتوانێت هەڵەكانی پێشووتری بشارێتەوە‌ تەنانە‌ت هەندێك كە‌س بە شێتیان دانا.
Top