كاریگەریی فیلمێك بۆسە‌ر هەڵبژاردنە‌كانی ئەمریكا

كاریگەریی فیلمێك بۆسە‌ر هەڵبژاردنە‌كانی ئەمریكا
بۆ ئەوە‌ی كاریگەری نە‌بێت بەسە‌ر هەڵمە‌تەكانی هەڵبژاردن و دە‌نگی دە‌نگدە‌رانی ئەمریكاوە‌، بڕیار درا نمایش كردنی فیلمی( زیرۆ دارك سێرتی) كە‌ باس لە چۆنیە‌تی كوشتنی ئوسامە‌ بن لادن دە‌كات، بۆ مانگی كانونی یە‌كە‌می داهاتوو دوابخرێت.
بەمە‌ش نمایشكردنی ئەم فیلمە‌ دە‌كە‌وێتە دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنە‌كان و یە‌كلایی بوونە‌وە‌ی ئەنجامەكان، هەرچە‌ندە‌ وێنە‌گرتنی فیلمە‌كەش‌ تەواو بووە‌، ئەم فیلمە‌ لە ئامادە‌ كردنی نووسە‌ری ناودار مارك پۆل و دە‌رهێنانی كاترین ئان بیجلۆی هەڵگری ئۆسكارە‌ و باس لە چیرۆكی ئوسامە‌ بن لادن و چۆنیەە‌تی خۆشاردنە‌وە‌ی دەكات، هەروە‌ها زیاتر چۆنییە‌تی كوشتنی لەسە‌ر دە‌ستی هێزێكی تایبەتی ئەمریكاییە‌وە روون دەكاتەوە‌.
Top