دە شەوی كارۆخ یەك رۆژە

دە شەوی كارۆخ یەك رۆژە
گروپی (گەنج بۆ شانۆ) ئامادەكارییەكانی بۆ بەرهەمی ساڵ بە شانۆگەری (یەك رۆژ لە دە شەودا) لە نووسین و دەرهێنانی شانۆكار (كارۆخ ئیبراهیم)، بەرەو كۆتایی دەروات لە بواری تیۆری، لە ماوەیەكی نزیكدا هەموو پێكهاتەكانی ئەم بەرهەمە دەست دەكەن بە قۆناغی پراكتیكی، ئەم بەرهەمە لە سەرەتای دەست پێكردنی تا دواین رۆژەكانی نمایش (114 سەدو چواردە) شانۆكار و موزیكژەن و شێوەكار و سینەماكار و كادیری هونەری بەشدارن، لە هەمان كاتدا (یەك رۆژ لە دە شەودا) ناونیشانی ئەو فلیمە دۆكیۆمێنتاریە دەبێت، كە لەلایەن بەرێوبەراییەتی هونەری سینەمای هەولێر لەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی بەرهەمی ساڵی (گەنج بۆ شانۆ) بەرهەم دەهێنرێت، تێیدا باس لە كێشەو گرفتەكانی ناو نمایشی شانۆیی دەكرێت و هەموو سوچێكی ناو كارەكە بە باشەو خراپە نیشان دەدات، بۆ ئەمساڵ یەكەی كارگێری تەواوی گرێبەستەكان لە دووتۆیی راپۆرتێك بڵاو دەكاتەوە...
Top