سینه‌مای هه‌ولێر به 5 فیلمی درێژ بهشداریفیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی دهۆك ده‌كات
بهڕێوهبهرایهتیسینهمای هه‌ولێر به چه‌ند فیلمێكی سینه‌مایی به‌شداری له‌م فیستیڤاڵه نێونهتهوهییهدادهكات، له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای هه‌ولێررایگه‌یاند: ئێمه به پێنج فیلمی سینهماییدرێژ به‌شدارین له‌م فیستیڤاڵه‌دا كه له به‌رهه‌می بهڕێوهبهرایهتییهكهمانهفیلمهكانیش بریتین له :
فیلمی(شیرین) له ده‌رهێنانی حه‌سه‌ن عه‌لی و پاڵه‌وانیه‌تی شوان عه‌توف و بهیانعوسمان.
فیلمی (سێگۆشهیمهرگ) له ده‌رهێنانی عه‌دنان عوسمان و پاڵه‌وانیه‌تی زوهێر عه‌بدولمه‌سیح و عومه‌رچاوشین.
فیلمی (حهشارگهیشێر) له ده‌رهێنانی فكری به‌ڕۆژی.
فیلمی (یهكمۆمك دوو مۆمك) له ده‌رهێنانی جانۆ رۆژبه‌یانی.
فیلمی (لهمخاكهدا) له ده‌رهێنانی هشیار زێڕۆ.
سهرچاوهكهئهوهشی راگه‌یاند ئه‌م فیلمانه له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی فیستیڤاڵدا بهشدارنو جگه له‌م فیلمانه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان به ژماره‌یه‌ك كورته فیلم لهفیستیڤاڵهكهدا به‌شداره
شایهنیباسه هه‌ر له‌م فیستیڤاڵه‌دا ژماره‌یه‌ك ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی جیهانی به‌شدار دهبنو لیژنه‌ی دادوه‌رانی فیستیڤاڵیش له چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی بیانی و یه‌ك ئهندامیكورد پێكهاتووه، به‌پێی زانیارییه‌كانیش تا ئێستا نزیكه‌ی 90 فیلم وه‌رگیراوه.، فیلمه كوردیه‌كانیش كه به‌شدارن له فیستیڤاڵه‌كه 48 فیلمه له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی كوردستان.