گروپی كچانی ڕانیە چوار گوڵ پێشكەش دەكەن

گروپی كچانی ڕانیە چوار گوڵ پێشكەش دەكەن
بەڕێوەبەری گروپی كچانی ڕانیە (هێمن حەسەن) پێی ڕاگەیاندین "كلیپی (چوار گوڵ) كە یەكەم بەرهەمی گروپی كچانی ڕانیەیە، لە چەند ڕۆژێكی داهاتوو لە تەواوی كەناڵە ئاسمانی و ناوەخۆیی تۆڕەكانی ئینتەرنێت بڵاودەكرێتەوە، شایانی باسكردنە گۆرانی (چوار گوڵ) گوڵبژێرێكە لە گۆانیەكانی هەر لە هونەرمەندان (شەماڵ سایب، عەلی مەردان، ئەیاز زاخۆیی، فواد ئەحمەد). دابەشكردنی مۆسیقا لە لایەن هونەرمەند (كوردۆ سەردار)ەوە ئەنجام دراوە. "
لە بارەی كاری كلیپەوە (هێمن) دەڵێت "سیناریۆ و كامێرا و دەرهێنانی (سامی سەباح)ە، مۆنتاژ (كاروان زامدار)ە، یاریدەدەری دەرهێنەر (تەمەن سەید ئەحمەد)ە، ڕووناكی (ڕەوەند ئەمجەد)ە، بەڕێوەبەری بەرهەم (ئەندام جەمال)ە، بەرهەمهێنانی (AVA Production)ە. زۆر سوپاسی (گوندی نەوازینان، چاڵاكی هونەری ڕانیە، هەرێم مەحەمەد، هونەر بابان) دەكەم كە هاوكاری زۆریان كردین لە بەرهەمهێنانی ئەم ڤیدیۆكلیپە. هیوادارم توانبێتمان بەرهەمێكی باش پێشكەش بكەین."

فۆتۆ: سامی سەباح
Top