ڤیكتۆریاش دەبێتە رۆژنامەنووس

ڤیكتۆریاش دەبێتە رۆژنامەنووس
لە ژمارەی مانگی سیپتێمبەری داهاتوو وەك سەرنووسەری گۆڤاری («Glamour)،ڤیكتۆریا بێكهام وەك سەرنووسەر دستنیشان كرا، بەمەش سەرپەرشتی هەموو كارەكانی گۆڤارەكەی كرد.
ئەم ژمارەیەی گۆڤاری ناوبراو تایبەت بوو بە مۆدێل بۆیە خۆی سەرپەرشتی راستەوخۆی كرد و دیمانەیەكی تایبەتی خۆیشی تێدایە و بەرگەكەش بە وێنەی خۆی رازاوەتەوە، وێنەكەیشی كە نیمچە رووتە لەسەر بەرگ و لەناو كەفاوێك دانیشتووە خۆی هەڵیبژاردووە، هەر لەم دیمانەیەدا ڤیكتۆریا ئەوەی ئاشكرا كردووە كە زۆر سەرسامە بە چیڕۆكی (50 shades of grey) و دانەیەكی بۆ دایكی خۆیشی كڕیوە، بەڵام هەر كاتێك لەگەڵ دایكیدا ئەو بابەتەی باس كردبێت دایكی خۆی لێی دزیوەتەوە.
ڤیكتۆریا باسی ئەوەشی كرد كە هۆكاری نەمانی زەردەخەنە لەسەر لێوی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە هاتنە ناوەوەی جیهانی مۆدێل وای لێكردووە كە كەسایەتییەكی نوێی هەبێت لە كۆمەڵگادا.
Top