بیونسی لە هۆڵی UN كلیپ دەكات

بیونسی لە هۆڵی UN كلیپ دەكات
خانمە گۆرانیبێژی ئەمریكایی بیونسی بەنیازە لەنێو بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكاندا یەكێك لە كلیپەكانی تۆمار بكات وەك پروپاگەندەیەك بۆ هەڵمەتێكی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ هاوكاریی مرۆڤایەتی.
قسەكەرێك بە ناوی نەتەوەیەكگرتووەكان لەم بارەیەوە رایگەیاند كە گۆرانییە نوێیەكە بە ناوی (من لەوێ بووم) ە و لە هۆڵی كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكاندا و لە رۆژی 19ی ئەم مانگەدا بە بۆنەی رۆژی جیهانیی هاوكارییە مرۆڤایەتییەكان وێنەی دەگیرێت.
لەلایەن خۆیەوە بیونسی لە بەیاننامەیەكدا كە بەم بۆنەیە بڵاوی كردەوە گوتی: ئێمە هەموومان ناونیشانی هەواڵەكان دەخوێنینەوە و لە خۆمان دەپرسین چۆن یارمەتیان دەدەین، بۆیە رۆژی جیهانیی هاوكارییە مرۆڤایەتییەكان دەرفەتێكی دیكەیە لەبەردەمماندا بۆ ئەوەی جیهان بگۆڕین و یارمەتیی مرۆڤایەتی پێشكەش بكەین، منیش ئەمەم بە دەرفەت زانی بۆ ئەوەی بەشداری بكەم لە پێشكەش كردنی یارمەتی و هاریكاریی مرۆڤایەتی بەو كەسانەی كە پێویستییان پێی هەیە و بەشداری كردنیشم هەر بەو گۆرانییە دەبێت.
Top