سیریل: به خۆنمایش كردن، بێ توانایی هونهریی ئافرهتان ناشاردرێتهوه
سهرهتا لێمان پرسی چی بەو ئافرهتانه دەڵێیت كە پشت به لهش و خۆ نمایش كردن دهبهستن له كاتی گۆرانی گوتندا؟ تۆ دووچاری رهخنهی لهو جۆره نهبوویتهوه كه پشت به خۆ نمایش كردن ببهستی؟
له وهڵامی ئهم پرسیارهدا سیریل دهڵێت:رێزم بۆ ئەو هونەرمەندانە هەیە کە بەو شێوەیە کار دەکەن و بڕوایان بەو جۆرە کارکردنەیە، بەڵام ڕای من وایە ئەگەر مەبەستیان ئەوە بێت بە خۆنمایشکردن تواناکانی خۆیان بشارنەوە ئەوە هەوڵێکی بێ سوود دەدەن، چونکە هونەری نمایشکردن و هونەری دەنگبێژی دوو شتی جیاوازن، راستە زۆرێک لەهونەرمەندانی جیهانیش وا دەکەن و پەنا بۆ تێکەڵکردنی ئەو دووبوارە دەبەن، بەڵام ئەگەر هونەرمەندانی جیهان ئەم تێکەڵییەش لەنێوانی نواندن و نمایشکردن و دەنگبێژیدا دروست دەکەن، لەناو ئەو خەڵکەی هونەری بۆ دەکەن کارێکی قبووڵکراوە، ئەوانیش پشت بەچەندین راهێنەری باش دەبەستن کە رایان دێنێت و هاوکارییانن بۆ چۆنیەتی ئەو تێکەڵییه.
سیریل ههر سهبارهت بهم بابهته دهڵێت: لە کوردستان هونەرمەندانی کورد جگە لەوەی کە لەناو ئەو میللەتەی ئەوان هونەری بۆ دەکەن ئەو کارەیان رەتکراوەیە، شارەزایی ئەو تێکەڵکردنەش نین، بۆیە بە ئاشکرا لە کارەکانیاندا بۆشایی گەورە لە نێوان تێکەڵکردنی ئەو بوارانە دەبینرێت و کارەکەیانی شێواندووە، بەشێوەیەک کە شایەنی رەخنەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وەک سەرەتا وتم رێزم بۆ ئەوان هەیە و ئەوە ئازادی و روانینی خۆیانە، لای من ئەوە کارێکی باش و پەسەند نییە، چونکە وای دەبینم ئەگەر ئەو کەسانەی پشت بەو جۆرە کارە دەبەستن مەبەستیان شاردنەوەی ئەوە بێت کە توانای دەنگبێژیی هونەرییان نییەو دەیانەوێت بەوە کەمتوانایی بشارنەوە، بێگومان ئەمە تاسەر نابێت و ئەنجامەكەش بەو شێوەیە نابێت کە خۆیان دەیانەوێت.
سیریل پێی وایه ههندێك جار بێ ویژدانی بهرامبهر به ههندێك له ئافرەتە گۆرانیبێژهكان ههیه و دهڵێت: دەمەوێت لەدەرەوەی پرسیارەکەی تۆ قسەی خۆم لەسەر شێوازی قسەکردنی خەڵکیش لەو بارەوە بکەم، من لە هەڵسەنگاندن و لە رەخنەگرتن لە کچانی هونەرمەند، بێویژدانییەکی گەورە دەبینم لەناو خەڵکی خۆمان، خەڵکی ئێمە کاتێک دەبینێت کچێکی کورد، کچێکی هونەرمەند جلوبەرگێکی نیمچە رووتی لەبەردا بێت، ئیدی تا ئەوپەڕی دەکەوێتە دژایەتی کردن و ناشیرینکردنی، ئەمە دیاردەیەکی زۆر ناحەز و دواکەوتوانەیە، کە هەڵسەنگاندنی شەخسیەت و توانای هونەریی هونەمەند، بەو جلوبەرگەی ببەستیتەوە کە دەیپۆشێت، خەڵکی ئێمە کاتێک رەخنە لەو ئافرەتانە دەگرێت بەوە ناوەستێ کە رەخنەیەکی دروستکەر بگرێت، بەڵکو دەکەوێتە بەخشینەوەی تۆمەت و بوختان پێکردنیش، بۆیە ئەگەر پێیان وایە ئەو هونەرمەندانەی کە باسی دەکەن کارێکی نەشیاو دەکەن بە خۆ عەرزکردن، بێگومان ئەو خەڵکەش کە بەشێوازێکی نادروست و بەشێوەی تۆمەتبەخشینەوە رەخنەدەگرن و قسەو باس بڵاو دەکەنەوە، کارەکەیان زۆر لەکاری ئەوان نەشیاوترە، هیوام وایە خەڵکی وڵاتی ئێمە ئەوانەی کە بەو جۆرە قسەو باسە خەریکن فێر ببن، رێز لە ئازادی تاک و هەڵبژاردنی تاک بگرن و چیدی ئەم تەداخولە بێ مانایە بە ناوی رەخنەوە درێژە پێنەدەن.
دهربارهی ئهوهی كه خۆی چهند رهخنهی لێگیراوه لهم بارهیهوه دهڵێت: بهو شێوهیه رەخنەم لێنەگیراوە، چونکە منیش بڕوام بەو کارە نییە، بەڵام لەبواری ترەوە بێگومان رەخنە هەبووە، پێم باشه ئەو کەسانە رەخنەکانیان زانستی بێت و بهمهبهست پێشكهوتن بێت تاكو سوودیان لێ ببینم،بەڵام هەرگیز گوێ بە هەموو جۆرە رەخنەیەک نادەم کە میزاجی شەخسەو بەناوی رەخنەوە بڵاوی دەکاتەوە یان دەیگەیەنێت.