جۆرج كلۆنی رۆڵی عه‌ره‌فات ده‌بینێت

جۆرج كلۆنی رۆڵی عه‌ره‌فات ده‌بینێت
ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ جۆرج كلۆنی بڵاو كرایه‌وه‌ گوایه‌ ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی ئه‌مریكی به‌ نیازه‌ له‌ نوێترین كاره‌ هونه‌رییه‌كانی خۆیدا له‌ فیلمێكی سینه‌ماییدا رۆڵی سه‌رۆكی كۆچ كردووی فه‌له‌ستینی یاسرعه‌ره‌فات ببینێت.
به‌م دواییه‌ش كلۆنی گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنانی سینه‌مایی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست مۆركرد،به‌مه‌ش هه‌واڵه‌كه‌ پشت راست كرایه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی واده‌ی ده‌ستكردن به‌ وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه‌ و شوێنه‌كانی دیاری بكرێن، ته‌نیا گرێبه‌سته‌كه‌ ته‌واو بووه‌ و له‌نێوان كلۆنی و كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ر مۆركراوه‌.
به‌ڵام رۆژنامه‌ی Enquirer Pan-Arabia ی ئه‌لیكترۆنی له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ كلۆنییه وه بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ فیلمه‌كه‌ به‌ ناوی ( یاسر) ده‌بێت و واش بڕیاره‌ به‌ ته‌كنۆلۆژیای 3D به‌رهه‌م بهێنرێت،ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێویستی به‌ بودجه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ هه‌یه‌.
Top