جۆرج كلۆنی رۆڵی عه‌ره‌فات ده‌بینێت
به‌م دواییه‌ش كلۆنی گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنانی سینه‌مایی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست مۆركرد،به‌مه‌ش هه‌واڵه‌كه پشت راست كرایه‌وه بێ ئه‌وه‌ی واده‌ی ده‌ستكردن به وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه و شوێنه‌كانی دیاری بكرێن، ته‌نیا گرێبه‌سته‌كه ته‌واو بووه و له‌نێوان كلۆنی و كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ر مۆركراوه.
به‌ڵام رۆژنامه‌ی Enquirer Pan-Arabia ی ئه‌لیكترۆنی له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كلۆنییه وه بڵاوی كرده‌وه كه فیلمه‌كه به ناوی ( یاسر) ده‌بێت و واش بڕیاره به ته‌كنۆلۆژیای 3D به‌رهه‌م بهێنرێت،ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه پێویستی به بودجه‌یه‌كی زۆر گه‌وره هه‌یه.