ئان هاساوای: ئافره‌ته‌ پشیله‌كه‌ خه‌ونی من بوو هاته‌ دی

ئان هاساوای: ئافره‌ته‌ پشیله‌كه‌ خه‌ونی من بوو هاته‌ دی
كچه‌ ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی ئان هاساوای دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ رۆڵی ئافره‌ته‌ پشیله‌كه‌ له‌ فیلمی (Dark Knight Rises) كه‌ به‌شی سێیه‌می زنجیره‌ فیلمی (Bat man)وه‌ك خه‌ونێك وابوو، دەیبینێت، به‌ڵام ئێستا هاتووهته‌ دی و بووه‌ته‌ به‌شێك له‌ ژیانی.
له‌ دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری (ئیفی) هاساوای گوتی: بینینی رۆڵی ئافره‌تی پشیله‌ بۆ من كارێكی زۆر سه‌خت بوو، هه‌روه‌ها چه‌ندین خانمه‌ ئه‌كته‌ری دیكه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون ئه‌و رۆڵه‌یان پێ بسپێردرێت وه‌ك ناتالی پۆرتمان و جیسیكا بێل، به‌ڵام كریستۆڤه‌ر نۆلانی ده‌رهێنه‌ر له‌ كۆتاییدا منی هه‌ڵبژارد ئه‌مه‌ش مایه‌ی خۆشحاڵی من بوو.
ئان هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: سێ مانگ خه‌ریكی گفتوگۆی به‌رده‌وام بووین ئینجا توانیم رۆڵه‌كه‌ وه‌ربگرم و ئه‌و كات هه‌ستم به‌ خۆشییه‌كی بێ وێنه‌ كرد و ئه‌مه‌ یه‌كێك بوو له‌و ساتانه‌ی كه‌ تا ماوم له‌ ژیانمدا له‌ بیریان ناكه‌م، چونكه‌ له‌ كاتێكی كه‌مدا گه‌وره‌ترین خه‌ونی من بووه‌ راستی و به‌شێك له‌ ژیانی من، له‌ كاتێكدا من پێموابی ئه‌سته‌مه‌ رۆژێك له‌ رۆژان ئه‌م رۆڵه‌م پێ بسپێردرێت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م رۆڵه‌ی ئان ده‌ڵێت: بیرم له‌وه‌ نه‌كردۆتەوه كه‌ تا چه‌ند تێیدا سه‌ركه‌وتوو بووم، چونكه‌ تا ئێستا هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆم نه‌كردووه‌، به‌ڵام به‌ یه‌كێك له‌ سه‌ركه‌وتووترین رۆڵه‌كانی داده‌نێم له‌ ژیانی خۆمدا و زۆریش خۆم به‌ به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم كه‌ ده‌رهێنه‌رمنی بۆ ئه‌م رۆڵه‌ هه‌ڵبژارد.
Top