گاگا ده‌بێته‌ ئه‌كته‌ر

گاگا ده‌بێته‌ ئه‌كته‌ر
بڕیار وایه‌ كچه‌ گۆرانیبێژی ئه‌مریكی له‌یدی گاگا روو له‌ نواندن بكات ئه‌ویش به‌ به‌شداری كردنی له‌ فیلمێكی نوێ له‌ پاڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئه‌ستێره‌كانی هۆلیۆد. فیلمه‌كه‌ش به‌ ناوی (ماشیت ده‌كوژرێت)ه‌.
كه‌ناڵی (ئێم تی ڤی) ی ئه‌مریكی له‌م باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ ده‌رهێنه‌ر رۆبێرت رۆدریگز له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی تویته‌ر رایگه‌یاند كه‌وا گاگا رۆڵی له‌ فیلمی (ماشیت ده‌كوژرێت) ده‌بێت كه‌ به‌شی دووه‌می فیلمی (ماشیت)ه‌، رۆدریگز هه‌روه‌ها وتی: كاره‌كانم ته‌واو كردووه‌ له‌گه‌ڵ گاگا و یه‌كلایی بووینه‌ته‌وه‌.
له‌لای خۆشیه‌وه‌ گاگا هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ هه‌وادارانی خۆی پشت راست كرده‌وه‌ له‌ تویته‌ر و گوتی: به‌ڵێ هه‌واڵه‌كه‌ راسته‌ و بۆ یه‌كه‌م جار وه‌ك ئه‌كته‌ر له‌ فیلمی (ماشیت ده‌كوژرێت) ده‌رده‌كه‌وم و زۆریش به‌ په‌رۆشم بۆ ئه‌م كاره‌ و كار كردن له‌گه‌ڵ رۆبێرت رۆدریگز.
Top