تیرۆنیش له‌ ستیوارت تووڕه‌یه‌

تیرۆنیش له‌ ستیوارت تووڕه‌یه‌
خانمه‌ ئه‌كته‌ری جیهانی چارلیز تیرۆن تووڕه‌ بوون و بێزاریی خۆی ده‌ربڕ‌ی به‌رامبه‌ر به‌ كریستین ستیوارتی هاوڕێی به‌هۆی خیانه‌ت كردنی له‌گه‌ڵ رۆبێرت ساندرزی ده‌رهێنه‌ری فیلمی «سنو وایت ێند زه‌ هانتسمان» كه‌ هه‌ردووكیان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
تیرۆن كه‌ رۆڵی ئافره‌تێكی خراپكار ده‌بینی له‌ فیلمه‌كه‌ رایگه‌یاند كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كیی تووڕه‌بوونی له‌ ستیوارت بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ لیبرتی رۆسی هاوسه‌ری ساندرز هاوڕێیه‌كی نزیكی ئه‌وه‌ و ئه‌م هه‌واڵه‌ش بوو به‌ مایه‌ی دڵته‌نگی و ناره‌حه‌تی بۆی، هه‌رچه‌نده‌ ستیوارت دانی به‌ هه‌ڵه‌كه‌ی خۆیدا ناوه‌ و په‌شیمانه‌ له‌و كاره‌ی ئه‌نجامیداوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ گۆڤاری بیبۆل رایگه‌یاند: كه‌ تیرۆنی ته‌مه‌ن 36 ساڵ هه‌ست به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ستیوارت هۆكاری سه‌ره‌كیی خیانه‌ته‌كه‌ بووه‌، چونكه‌ ماوه‌یه‌كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ساندرز و ستیوارت كار ده‌كات و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و پێوه‌ندییه‌یه.
Top