راغب عه‌لامه‌ی هونه‌رمه‌ندی ناوداری لوبنانی رایگه‌یاند كه حه‌ز له‌و جۆره ئافره‌تانه ده‌كات كه رۆمانسی و پابه‌ند بن و ترسی پیربوون و له‌ده‌ستدانی جوانییه‌كه‌ی نییه و پێی وایه هه‌ر ته‌مه‌نێك جوانی و تامی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. راغب عه‌لامه‌ی ته‌مه‌ن 50 ساڵ له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند كه ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستای ته‌مه‌نی، به خۆشترین قۆناغ داده‌نێت و زۆریش هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كات له‌و قۆناغه‌دا، راغب دانی به‌وه دانا كه جارێكیان كچێك ده‌یویست تووشی گرفتێكی به‌دڕه‌وشتی بكات، به‌ڵام ئه‌و زوو هه‌ستی به نیازه‌كانی ئه‌و كچه كرد و خۆی رزگار كرد، به‌ڵام دواتر چیرۆكێكی خۆشه‌ویستیی به‌هێزی له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه درووست كرد. سه‌باره‌ت به سه‌رنجراكێشترین هونه‌رمه‌ندی ئافره‌تی عه‌ره‌بیش راغب گوتی: پێموایه هه‌یفا وه‌هبی سه‌رنجراكێشترین ئافره‌تی هونه‌رمه‌نده نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه دۆستێكی نزیكی منه، به‌ڵكو ئه‌مه قسه‌ی سه‌دان كه‌سه كه به هه‌یفا سه‌رسامن.