گۆران ساڵح كلیپی (ئیلاهی) بڵاودەكاتەوە

گۆران ساڵح كلیپی (ئیلاهی) بڵاودەكاتەوە
هونەرمەند (گۆران ساڵح) پێی ڕاگەیاندین "كلیپی (ئیلاهی) بە سپۆنسەری (Moon Group) و بەرهەمهێنانی كۆمپانیای (AVA Production) لە چەند ڕۆژێكی داهاتوو لە تەواوی كەناڵە ئاسمانی و ناوەخۆیی تۆڕەكانی ئینتەرنێت بڵاودەكرێتەوە، شایانی باسكردنە گۆرانی (ئیلاهی) شیعری (مەلا ساڵحی شێخی)یە و ئاوازی خۆمە، لە ستۆدیۆی (نیهاد سابر) لە لایەن (لێزان قادر)ەوە كاری دەنگی بۆ كراوە. "
لە بارەی كاری كلیپەوە (گۆران) دەڵێت "كامێرا و دەرهێنانی (سامی سەباح)ە، مۆنتاژ (كاروان زامدار)ە، یاریدەدەری دەرهێنەر (تەمەن سەید ئەحمەد)ە، دیكۆر (لاوە عوسمان)ە، شاریۆ (ڕەوەند ئەمجەد و وریا شێرزاد)ە، ڕووناكی (فورات و تەنەر)ە، بەڕێوەبەری بەرهەم (ئەندام جەمال)ە، یاریدەدەری بەرهەمهێنان (ئالان نەجات)ە. زۆر سوپاسی (مزگەوتی شێخی چۆلی، مەلا عیمادالدین، سەید حوسێن سەید ئەحمەد بەرزنجی، موحەمەد مەلا عیمادالدین، ئاكۆ تەها) دەكەم كە هاوكاری زۆریان كردین لە بەرهەمهێنانی ئەم ڤیدیۆكلیپە. هیوادارم توانبێتمان بەرهەمێكی باش پێشكەش بكەین."
Top