جنێڤەر خۆی بەبیر دێتەوە

جنێڤەر خۆی بەبیر دێتەوە
خانمە ئەكتەر و گۆرانیبێژی جیهانی جنێڤەر لۆپێز هاوخەمی و دڵتەنگی خۆی دەربڕی بۆ جیابوونەوەی توم كرۆز و كاتی هۆلمز.
لۆپێز توم كروز و كاتی هۆلمزی بەدووانەیەكی زۆر جوان وەسف كرد و داخ و خەمی خۆی دەربڕی بەوەی كە پێوەندیی نێوانیان گەیشتە ئەو ئاستەی كە جیابنەوە، لۆپێز ئەمەی بەچارەنووسی خۆی و مارك ئەنتۆنی هاوسەری چوواند كاتێك جیابوونەوە، لۆپێز زیاتر وتی: من زۆر خەمبارم بۆیان ئەوان دوو كەسی زۆر ڕێك بوون، باوەڕیش ناكەم هیچ كەسێك حەز بكات بگات بەم چارەنووسە، هەرچەندە زۆر هەوڵ دەدەین تووشی ئەم بارودخە نەبین، بەڵام كاتێك كە ناچار دەبین و هیچ ڕێگایەك لەبەردەممان نەمینێت، ئەوا دەگەینە ئەو قەناعەتەی كە ناتوانین بەردەوام بین.
Top