ئارنۆلد بیری فیلمەكانی دەكات

ئارنۆلد بیری فیلمەكانی دەكات
ئەكتەری بەریتانی دانیال ڕادكلیف كە پاڵەوانی زنجیرە فیلمی هاری پۆتەرە، بڕیاریداوە ستایلی هونەری خۆی بگۆڕێت و لەژێر عەباكەی هاری پۆتەرەوە دەربچێت.
ڕادكلیف ئەم جارە لەفیلمێكی سینەمایی نوێدا ڕۆڵی گەنجێك دەبینێت كە تاوانبار كراوە بەكوشتن و دەستدرێژیی سێكسی بۆ سەر ئافرەتێك، ڕادكلیف لەدیمانەیەكدا بۆ ڕۆژنامەی (سەن) لەم بارەیەوە وتی: دوای ڕۆڵی گەنجە جادوگەرەكە لەهاری پۆتەر ئەم جارەیان لەفیلمێكی نوێدا بەناوی (ب) ڕۆڵی گەنجێك دەبینم كە بەهەڵە تاوانبار دەكرێ بەدەستدرێژی كردنە سەر دۆستەكەی و كوشتنی، بەڵام دواتر كە تومەتبارەكە هەوڵ دەدات تاوانباری ڕاستەقینە بدۆزێتەوە و تۆڵەی خۆی بكاتەوە.
Top