بۆ دووەمین حەوتوو فیلمی "گەڕانەوەی سواری ڕەش" دەچێتە پێشەوەی فیلمە پڕ داهاتەكانی ئەمەریكا

بۆ دووەمین حەوتوو فیلمی
فیلمی "گەڕانەوەی سواری ڕەش" كە بەشێكی نوێی زنجیرە فیلمی "باتمان"ە، بۆ دووەمین حەوتوو پلەی یەكەمی پڕ داهاتترین فیلمی ئەمەریكای باكوری بە دەست هێناوە. ئەمە بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز.

ئەو فیلمە بە كۆكردنەوەی داهاتی 64 ملیۆن و 100 هەزار دۆلار، لە پلەی یەكەمی فیلمە پڕ داهاتەكاندا مایەوە. فیلمەكە لە دەرهێنانی كریستۆڤەر نۆلان و پاڵەوانیەتیی كریستیان بێل و مایكڵ كین و گاری ئۆڵدمانە.

لە پلەی دووەمین فیلمی وێنەی جووڵاو "چاخی بەستەڵەك" دێ بە كۆكردنەوەی داهاتی 13 ملیۆن و 300 هەزار دۆلار. پاڵەوانیەتیی ئەو فیلمە بە ئەدای دەنگیی ڕای ڕۆمانۆ و دەنیس لیری جۆن لیگویزامۆیە، هەروەها دەرهێنانی ستیف مارتینۆ و مێك سۆرمیرە.

فیلمی نوێی "لێژنە میللییەكان"یش بە داهاتی 13 ملیۆن دۆلار هاتە پلەی سێیەم. ئەو فیلمەش لە دەرهێنانی ئەكیفا شیڤەر و پاڵەوانیەتیی بن ستیلەر و ڤینس فۆن و گۆنا هێلە.

لە پلەی چوارەمیش فیلمی "هەڵكشانی شۆڕش" دێ لە دەرهێنانی سكۆت سبێر و پاڵەوانیەتیی هەریەك لە كاترین ماكورماك و ڕایان گۆزمان و كلیۆپاترا كۆڵمانە. داهاتی فیلمەكەش 11 ملیۆن و 800 هەزار دۆلار بوو.

دواتر فیلمی "تی" كە حەوتووی پێشتر لە پلەی چوارەمدا بوو، لەم حەوتووەدا بۆ پێنجشەم پاشەكشەی كرد بە كۆكردنەوەی داهاتی 7 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار. ئەو فیلمەش لە دەرهێنانی سیس ماكفارلین و پاڵەوانیەتیی مارك ئەلبێرگ و میلا كۆنیس و ماكفارلینە.
Top