بەهمەن قوبادی فیلمە نوێیەكەی پێشكەش بە فەرزاد كەمانگەر و سانع ژاڵە كرد

بەهمەن قوبادی فیلمە نوێیەكەی پێشكەش بە فەرزاد كەمانگەر و سانع ژاڵە كرد
سینەماكاری كورد "بەهمەن قوبادی" فیلمی سینەمایی "وەرزی كەرگەدەن" نوێترین بەرهەمی خۆی پێشكەش بە مامۆستای كورد "فەرزاد كەمانگەر" و قوتابی كورد "سانع ژاڵە" كرد.
فیلمی سینەمایی "وەرزی كەرگەدەن" دوایین بەرهەمی سینەماكاری ناودار و بەئەزموونی كورد "بەهمەن قوبادی"یە كە ئامادەی نمایشكردنە و چیرۆكی شاعیرێكی كورد بۆ بینەر دەگێڕێتەوە كە لە رێگای شیعرەكانییەوە بە شوێن ژیانی ونبووی خۆیدا دەگەأێت.
ئەم فیلمە گێڕانەوەیەكی شاعیرانەیە كە درێژەپێدەری رێگای فیلمسازی دەرهێنەری فیلمی سینەمایی "كاتێك بۆ مەستی ئەسپەكان"ە كە دوای فیلمی سینەمایی "پشیلە ئێرانییەكان"، یەكەمین فیلمی سینەمایی خۆی لە دەرەوەی ئێران و بە كەڵك وەگرتن لە ئەستێرەكانی ناوداری سینەمای ئێران، ئەورووپا و توركیا بە ناوەرۆكێكی شاعیرانە سازكردووە.
لە فیلمی سینەمایی "وەرزی كەرگەدەن"دا "بێهرووز وسووقی" ئەكتەری ناوداری سینەمای ئێران دوای 35 ساڵ دووری لە دنیای سینەما رۆڵی ئەو شاعیرە كوردە دەبینێت و هەروەها ئەكتەری بەتوانای ئیتاڵی "مۆنیكا بێلوچی" كە لە فیلم گەلی وەكوو: "مالێنا" و "نەگۆڕاو"دا رۆڵی بینیوە و هەروەها "بێران سات"، ئەكتەری بەناوبانگی توركی "یەڵماز ئوردووگان"، "بئێلجیم بێلگین" دوو ئەكتەری ناوداری توركی و "ئاڕش لەباف" گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئێرانی لە شەشەمین بەرهەمی سینەمایی بەهمەن قوبادیدا هونەری خۆیان دەنوێنن.
بەهمەن قوبادی هاوكات لەگەڵ لە دایكبوونی سانع ژاڵە و بەم قوتابییە كوردەی شانۆی زانكۆی تاران كە لە رووداوەكانی 25ی بەفرانباری 1389 تاران رێكەوتی 13ی فێبرییەی 2010 كوژرا و هەروەها بە فەرزاد كەمانگەر مامۆستای كورد كە لە لایەن حكوومەتەوە لە سێدارەدرا، پێشكەش كردووە.
نمایشی گشتیی فیلمی سینەمایی "وەرزی كەرگەدەن" لە سێپتەمبەری 2012 لە سینەماكانی ئەورووپا و لە وڵاتانی فەرەنسا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا و چەندین وڵاتی دیكە دەست پێدەكات.
"وایلدبانچ" wildbunch لە كۆمپانییە بەرچاوەكانی بڵاوكەرەوەی فیلم لە ئاستی ئەورووپا، مافی بلاوكردنەوەی جیهانی ئەم فیلمەی لە ئەستۆیە و كۆمپانیای "بی.كی.ام" BKM ئەم فیلمە لە سینەماكانی توركیا نمایشدەكات.
قوبادی ئێستاكە لە ئەمەریكا سەرقاڵی ئامادەكردنی قۆناغە كۆتاییەكانی فیلمێكی دیكەیە بە ناونیشانی "چاو لە سەرێی كە". ئەم فیلمە یەكێكە لەو 10 كۆمەڵە فیلمە بە ناوی "خودا و مەزهەب" كە 10 دەرهێنەر بە 10 مەزهەبی جیاواز، لەم كۆمەڵەیەدا فیلمسازیان كردووە.
لە كۆمەڵە فیلمی "خودا و مەزهەب"دا چەندین دەرهێنەری ناوداری سینەمای جیهان، لەوانە: ئەمیر كۆستاریكا، میرا نایێر، گیلێرمۆ ئارییەگا و چەندین دەرهێنەری دیكە بەشدارن كە بەشی تایبەت بە دینی ئیسلام لەم 10 كۆمەڵە فیلمەدا، لە لایەن بەهمەن قوبادی ئامادەكراوە.
Top