محەمەد عەزیز یەكێكە لەهونەرمەندە دەنگخۆش و ناسكەكان كە ساڵانێكی زۆرە لەبواری گۆرانی و موزیك خزمەت بەهونەری كوردی دەكات، ئەگەرچی ماوەیەك وەكو پێویست دەرنەكەوت و تا ڕاددەیەك دووركەوتەوە، بەڵام ئەو دڵ و هەستی هەر لەگەڵ شیعر و ئاوازەكان بووە و بەردەوام جەمەوە دەنگی ئەو هونەرمەندەیان بیربووە . محەمەد عەزیز لەلێدوانێكدا باس لەچەند نهێنیەكی ژیانی خۆی دەكات و دەڵێت " منیش وەكو هەموو مرۆڤێكی ئاسایی حەزو ئارەزووم هەیە یەكێك لەو حەزوو ئارەزوانەی من ووشەی خۆزگەیە كە بەردەوام رۆژانە لەبەرخۆم دەیڵێمەوە و خۆزگە دەخوازم ببم بەكەسێكی نموونەیی، هەروەها كاتێك یەكێك ستایشی شوێنك نەبێت ئەو كات زۆر دەم هێنێتە پێكەنین . ئەو هونەرمەندە ئەوەشدەخاتەروو لەخۆبایی بوون بۆ مرۆڤ شتێكی خراپە كەچەندەها كەسی ئاست بەرز بە لەخۆبایبوون رووخاون .