ژیانی دامه‌زرێنه‌ری ویكی لیكس ده‌كرێته فیلم
به گوێره‌ی هه‌واڵی مالپه‌ڕی فارسیی "فارس نیوز"، كۆمپانیای دریم وۆركز ئه‌م فیلمه دروستده‌كات و شاره‌زایانی سینه‌ما پێشبینی ده‌كه‌ن كه جهنجاڵێكی زۆر له‌سه‌ر نمایشكرانی ئه‌م فیلمه دروست ببێت.
هێڵی سه‌ره‌كیی چیرۆكی ئه‌م فیلمه باسی جولیان ئاسانژ ده‌كات كه ساڵی 2006 ئه‌م رۆژنامه‌وانه ماڵپه‌ڕێكی هه‌واڵنێریی دامه‌زراند به‌ناوی ویكی لیكس.
ئه‌م ماڵپه‌ڕه ئینته‌رنێتییه ساڵی رابردوو به ئاشكراكردنی ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه و هه‌واڵی نهێنیی و پارێزراوی چه‌ندین وڵاتی جیهان، بوو به مانشێتی یه‌كه‌می رۆژنامه‌كان.
سیناریۆی فیلمی ویكی لیكی له‌سه‌ر ئه‌و دوو كتێبه ده‌نووسرێت كه ساڵی رابردوو بڵاوكرایه‌وه و كۆمپانیای دری‌و وۆركز مافی ئیلهامی سینه‌ماییه‌كه‌ی كڕیوه‌ته‌وه.
جێرێمی رێنێر كه به‌مدواییه له فیلمی ئه‌ركی مه‌حاڵ 4 رۆڵیگێڕاوه، بڕیاره له فیلمی ویكی لیكسدا رۆڵی جولیان ئاسانژی دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ڕی ویكی لیكس بگێڕێت.