(ڕانیا) نامەیەك بۆ (فەرید شەوقی) باوكی دەنووسێت
هونەرمەند (ڕانیا)، كە كچی هونەرمەندی گەورەی عەرەبی (فەرید شەوقی)ـیە، لە پێگەی فەیسبووكی خۆییەوە نامەیەكی بۆ باوكی كۆچكردووی نووسیوە و دەڵێت: "ئەی باوكی خۆشەویستم شانازیی دەكەم، كە من كچی تۆم و شانازی دەكەم بەوەی فێری ڕەوشت و سۆز و میهرەبانیت كردووم. تۆ بووی وات لێ كردم ببم بەو مرۆڤەی ئێستا و خەڵك پێشوازیم لێ بكات، خۆزگە بەجێت نەدەهێشتم. داواكارم لە خوای مەزن جێگەت بەهشتی بەرین بێت."
(ڕانیا) لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیشدا ئاماژەی دا، كە ئەو هەمیشە باوكی لە بیرە و شانازی دەكات، بەوەی (فەرید شەوقی) ئەستیرەی هونەر بووە لە میسر و فیلمەكانیشی تا ئێستا لەناو دڵی خەڵكیدا ماوەتەوە. ئەو داوا لە سەرۆكی ئێستای میسر كرد، كە گرنگیی بە هونەر بدات و نەیخاتە پەڕاوێزەوە، چونكە میسر خەزینەیەكی گەورەی هونەری هەیە لە هەموو بوارەكاندا.
هەولێر