باشترین ئەكتەر لای ئۆباما
دانس كە لە لایەن باراك ئۆباما بە باشترین ئەكتەر دادەنرێت لەم بەشە نوێیەی زنجیرەكەدا ڕۆڵی دایك دەبینێت، ئەوەی تێبینی دەكرێت لەم ماوەیەدا باشترین كارەكان بە كوالیتی بەرزەوە لە سینەماوە دەگوازرێنەوە بۆ تەلەفزیۆن كە زۆرترین ئەكتەری ئافرەتی بە توانا لەخۆ دەگرێت لەوانەش كلیر دانس كە هەمیشە لە پشت ڕۆڵە زەحمەت و ئاڵۆزەكان دەشاردرێتەوە لەجیاتی ئەوەی ڕۆڵەكانی ڕەنگدانەوەی كەسایەتییەكەی بن كە ئەستێرەیەكی سەرنجڕاكێشە. كلیر لە نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوودا دەستی بە كاری هونەری كرد و بوو بە سیمبولێك بۆ خۆشەویستی لەلایەن گەنجە هەرزەكارەكان ئەویش لە زنجیرەی (رۆمیۆ و جولییت) و زنجیرەی (ماس سۆ كۆلد لایف)، بەڵام دوای 20 ساڵ ئینجا ڕۆڵێكی دۆزییەوە كە لە ئاستی تواناكانی خۆیدا بێت و ناچار بوو لە سینەماوە دووبارە بگەڕێتەوە بۆ تەلەفزیۆن لەپێناو ئەم ڕۆڵەدا و ئێستا بە یەكێك لە كاریگەرترین كەسایەتییە جیهانییەكان دادەنرێت.