نیكۆل سابا بە ڕیكلام و كلیپ دەستی پێكرد

نیكۆل سابا بە ڕیكلام و كلیپ دەستی پێكرد
زۆرن ئەو هونەرمەندانەی كە ئێستا ناوبانگ و جەماوەرێكی زۆریان هەیە لەسەر گۆڕەپانی هونەری و پێشتر كاری جیاجیان كردووە و یەكسەر ڕوویان لە كاری هونەری نەكردووە، لەوانە مۆدیل یان نمایشكاری جلوبەرگ یان یان كاری ڕیكلامیان كردووە. نیكۆل سابا كە ئێستا لە هەردوو بواری گۆرانی و نواندن بە سەركەوتوو دادەنرێت بەر لەوەی بێتە نێو بواری هونەری بە ڕیكلام دەستیپێكرد و لە چەند كلیپێكیشدا بەشدار بوو دواتر بوو بە یەكێك لە ئەندامەكانی گرووپی فۆر كاتس ئەو كاتەش گرووپەكە لە لوتكەدا بوو، دواتر بەشداری كرد لە فیلمی (التجربە الدانماركیە) لەگەڵ عادل ئیمام بەمەش ناوبانگێكی زیاتری لە میسر پەیدا كرد و ئەم فیلمە وەك دەروازەیەك بوو بۆ نیكۆل تاكو ڕوو لە میسر بكات و بەشداری لە چەندین كاری دیكەی جیاجیادا كرد. بەر لە چەند ڕۆژێك ڕیكلامێك لە تۆڕی یوتیوب بڵاوكرایەوە كە مێژووەكەی بۆ نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوو دەگەڕێتەوە و نیكۆل سابا لەم ڕیكلامەدا دەردەكەوێت ئەو كاتە تەمەنی نزیك بیست ساڵێك دەبوو.
Top