دراما كوردییه‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زان

دراما كوردییه‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زان
پشتیوان عه‌بدولڵا ئه‌حمه‌د

جیا له‌ ڕه‌مه‌زانی ساڵی پار، ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ له‌ ڕووی درامای كوردییه‌وه‌ پڕ به‌رهه‌متره‌. ساڵی پار ته‌نیا درامای (ره‌یحانه‌) وه‌ك به‌رهه‌مێكی تازه‌ پیشاندرا له‌گه‌ڵ دووباره‌كردنه‌وه‌ی درامای (مه‌مێ ئالان) به‌ڵام ئه‌مساڵ له‌ ڕه‌مه‌زاندا چوار (4) درامای تازه‌ به‌رهه‌م هاتوو ده‌بینن. كه‌ پێموایه‌ یه‌كه‌م ساڵه‌ و یه‌كه‌مین مانگی ڕه‌مه‌زانیشه‌ (4) درامای كوردی تازه‌ به‌رهه‌م هاتوو پێشكه‌ش بكرێت.
دراماكانی ئه‌م ڕه‌مه‌زانه‌ش بریتین له‌ درامای (كه‌ركوك 4) له‌ ده‌رهێنانی مامۆستای به‌توانا ناسرحه‌سه‌ن كه‌ 25 ئه‌ڵقه‌یه‌ و باس له‌ ساڵانی 80 تا 84ی شاری كه‌ركوك ده‌كات كه‌ شاری پێكه‌وه‌ ژیان و خه‌باتی پێكه‌وه‌ ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی خه‌ڵكه‌كه‌ی بووه‌. ڕه‌نگه‌ ئه‌م درامایه‌ جه‌ماوه‌رێكی زۆر له‌خۆی كۆبكاته‌وه‌و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆر دروست بكات. چ له‌ ڕووی جه‌ماوه‌ری و چ له‌ ڕووی هونه‌رییه‌وه‌، به‌رهه‌مه‌كه‌ش به‌رهه‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای هه‌ولێر و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیرییه‌.
درامای دووه‌م درامایه‌كی كۆمێدیه‌ له‌ (25) ئه‌ڵقه‌ پێكهاتووه‌ و له‌ چیرۆكێكی عه‌زیز نه‌سین وه‌رگیراوه‌ به‌ناوی (كاره‌باچی) كه‌ ئازاد حه‌مه‌ سیناریۆی بۆ نووسیوه‌ و هونه‌رمه‌ند (به‌كر مه‌عروف) ده‌ری هێناوه‌. دراماكه‌ له‌ پاڵه‌وانێتی ئه‌یام ئه‌كره‌م ناسراو به‌ شه‌مۆیه‌، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری كۆمێدی شاری هه‌ولێر، به‌رهه‌مه‌كه‌ش پتر كارێكی كۆمێدی ته‌نزئامێزه‌ و جه‌ماوه‌ر حه‌زی لێده‌كات. ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای هه‌ولێر به‌رهه‌مهاتووه‌.
به‌رهه‌می سێیه‌م درامای (دوا بڕیاری یاقووب) كه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانی كۆمپانیای بابلیۆن و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند (لوقمان غه‌ریب)ه‌ كه‌ پارساڵ (ره‌یحانه‌)ی ده‌رهێنابوو. ئه‌م درامایه‌ش له‌ (40) ئه‌ڵقه‌ پێكهاتووه‌ و درامایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ و باس له‌ چه‌ند پیاوێك ده‌كات، ده‌یانه‌وێ به‌ هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت ئافره‌تێك ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و به‌ سامانه‌كه‌ی بگه‌ن.
درامای چواره‌م درامای (دوو پشك)ه‌ كه‌ به‌رهه‌می كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری و وێژه‌ی سلێمانیه‌ و له‌ ده‌رهێنانی (مه‌هران خه‌لیل)ه‌. له‌ 30 ئه‌ڵقه‌ پێكهاتووه‌ و درامایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌.
پرسیار لێره‌دایه‌ ئایا له‌نێو گێژاوی ئه‌م هه‌موو دراما عه‌ره‌بی و ڕه‌نگه‌ توركی دۆبلاژكراوه‌ عه‌ره‌بییه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان كه‌ ڕه‌نگه‌ بكاته‌ پتر له‌ 17 دراما، ئه‌و (4) دراما كوردییه‌ی خۆمان چۆن ده‌توانن بینه‌ری كورد له‌خۆی كۆبكاته‌وه‌و بچێته‌ نێو ماڵی خه‌ڵكه‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌ ڕه‌مه‌زانێك كه‌ له‌هاویندایه‌ و خه‌ڵك ئه‌وه‌نده‌ له‌به‌ر تینی گه‌رما حه‌وسه‌ڵه‌ی نییه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ دابنیشێ و زۆربه‌یان به‌شه‌و ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌.
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ بیرۆكه‌یه‌ك هه‌یه‌ كه‌ ئه‌ویش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای هه‌ولێر به‌نیازه‌ له‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵدا ڕاسته‌وخۆ له‌ ڕێگه‌ی شاشه‌یه‌كی سكرینی گه‌وره‌وه‌ له‌ پاركی شانه‌ده‌ر شه‌وانه‌ دراما كوردییه‌كانی به‌رهه‌مهاتووی خۆی به‌ تایبه‌تیش (كه‌ركوك 4) كه‌ درامایه‌كی گرنگ و دیاره‌ بگوازێته‌وه‌و خه‌ڵك له‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ پاركدا له‌ بینینی بێ به‌ش نه‌بن. به‌تایبه‌تیش ئه‌م درامایه‌ كه‌ 4 زمانی تێدایه‌ كوردی عه‌ره‌بی، توركی، مه‌سیحی، له‌و حاڵه‌ته‌دا گه‌شتیاره‌ عه‌ره‌بییه‌كانیش سه‌یری ده‌كه‌ن و چێژی لێوه‌رده‌گرن، دووریش نییه‌ چه‌ند كه‌ناڵێكی ئاسمانی پێكه‌وه‌ ئه‌م درامایه‌ پێشكه‌ش بكه‌ن.
ره‌مه‌زانی پیرۆزی ئه‌مساڵ پێمان ده‌ڵێ كه‌ ئایا تا چه‌ند درامای كوردی له‌مه‌ودوا ده‌توانێ له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێ و به‌رده‌وام بێ. چونكه‌ ئه‌م (4) دراما كوردییه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان له‌نێو لێشاوی درامای بیانیدا ده‌بێته‌ سه‌نگی مه‌حه‌ك بۆ ناو پرۆژه‌ی ڕابردوو.

Top