لە هونەرەوە بۆ خانمی یەكەمی وڵات
ئەنجیلیكا ڕیفیرا تا ماوەیەك تەنیا ئەكتەرێكی مەكسیكی بوو پاڵەوانی زنجیرەكان و خاوەن جەماوەرێكی دیاریكراو و تایبەت بوو، بەڵام دوای ئەوەی ئینریكی بینیا نییتوی هاوسەری لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی مەكسیك سەركەوتنی بەدەستهێنا.
ریفیرا كە بە (گابیوتا) ناسراوە لە زنجیرەی تەلەفزیۆنی (قهوە برائحە امرأە)، هەروەها ڕۆڵی لە زنجیرەی (المالكە) ئەنجیلیكا ڕیفیرای تەمەن 41 ساڵ لە ساڵی 1987 بەشداری كرد لە پێشبڕكێی شاجوانی مەكسیك كە بە سەرپەرشتی ڕۆژنامەی (ئیرالدۆ دی مەكسیك) بوو و توانی نازناوی شاجوانی مەكسیك بۆخۆی دەستەبەر بكات، بەمەش دەرگاكان لەبەردەمی واڵا بوون بۆ ئەوەی لە پاڵ ئەستێرەكانی مەكسیك وەك ئیدوارد یانییس و ئادیلا نۆرییگا بەشداری لە زنجیرەی (التحدی العذب)دا بكات.
ریفیرا بەر لە ئینریكی بینیا ژیانی هاوسەری لەگەڵ ئەلبێرتۆ كاسترۆ پێكهێنا كە بەرهەمهێنەری زنجیرە تەلەفزیۆنیەكانە و ماوەی زیاتر لە 14 ساڵ ئەم پێوەندییەی نێوانیان بەردەوام بوو و بوون بە خاوەنی سێ كچ بەناوەكانی سۆفیا، فیرناندا و ڕیجینا و لە ڕۆژی 11ی دیسێمبەر بە ڕەسمی هاوسەرێتی خۆیان ڕاگەیاند، ئەو زنجیرانەی بەشداری تێدا كردووە ئەمانەن: «بلوغ نجمە»، و«تصویر بریء»، و«ماریانا فی اللیل»، و«أنجیلا).
ساڵی 2007 دوای بڵاوبوونەوەی پڕوپاگەندەی جیابوونەوە لە هاوسەرەكەی و لەو كاتەی كە خەریكی وێنەگرتنی زنجیرەی (دیستیلاندۆ ئەمۆر) بە ڕەسمی جیابوونەوەی خۆی لە ئەلبێرتۆ كاسترۆ ڕاگەیاند.
ساڵی 2010 ئەنجیلیكا دووبارە ژیانی هاوسەری پێكهێناوە لەگەڵ ئینریكی بیینا نییتوی حاكمی ئەوكاتی ویلایەتی مەكسیك، نییتو هاوسەرەكەی مرد بوو و خاوەنی سێ كوڕ بوو، ڕیفیرا هەر لەپێناو نییتو بە یەكجاری وازی لە كاری نواندن هێنا و هەموو كاتی خۆی بۆ پەروەردەكردنی منداڵ تەرخان كرد و دوای ئەوەی هاوسەرەكەی سەركەوت لە هەڵبژاردنەكاندا ئێستا بە خانمی یەكەمی مەكسیك ناسراوە هەرچەندە پێشتر خاوەن ناوبانگێكی زۆر بوو لەسەر ئاستی مەكسیك و وڵاتانی دەرەوەش.
كارلا برۆنی
كارلا برۆنی هاوسەری سەرۆكی پێشووی فەرەنسا نیكۆلا ساركۆزی بەر لەوەی خانمی یەكەمی ئەو وڵاتە بێت ناودار بوو، ساڵی 2008 ژیانی هاوسەری پێكهێنا لەگەڵ نیكۆلا ساركۆزی و بەوە ناسراوە كە یەكێكە لە دەوڵەمەندترین 20 نمایشكاری جلوبەرگ لە فەرەنسا، چونكە گرێبەستێكی لەگەڵ ئاژانسی (ستی مۆدیل)بەست، ئەو كات تەمەنی تەنیا 19 ساڵ بوو، دواتر چەندین كاری سەركەوتووی لە بواری نمایشكردنی جلوبەرگ ئەنجامدا، لە ساڵی 1997 وازی لە كاری مۆدێل هێنا و هەموو كاتی خۆی بۆ مۆسیقا و گۆرانی تەرخان كرد و چەند ئەلبوومێكی بڵاو كردەوە، كاتێكیش بوو بە خانمی یەكەمی فەرەنسا وازی لە كاری هونەری نەهێنا و سێیەم ئەلبوومی خۆی بڵاوكردەوە لە 11ی یۆلیۆی 2008، دوای دۆڕاندنی ساركۆزی لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی فەرەنساش ئەو هەر بەردەوامە لە چالاكییە هونەرییەكانی.