په‌یكه‌رێك بۆ كاروان عوسمان، دروست ده‌كرێت

په‌یكه‌رێك بۆ كاروان عوسمان، دروست ده‌كرێت
په‌یكه‌رتاشێكی شاری سلێمانی په‌یكه‌رێكی بۆ گۆرانیبێژی كۆچكردوو كاروان عوسمان، دروست ده‌كات، له‌ ئێستادا به‌شێك له‌ كاره‌كانی كۆتایی پێهاتووه‌.
په‌یكه‌رتاشی گه‌نج چێنه‌ر نزار، كه‌ تا ئێستا په‌یكه‌ری بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سایه‌تی كوردی دروست كردووه‌، به‌ ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێری راگه‌یاند، گۆرانیبێژێكی وه‌كو كاروان عوسمان تاكو ئێستاش بۆ هه‌میشه‌ له‌ دڵی هه‌موو گه‌نجاندایه‌ و هه‌مووان باش ده‌زانن كه‌ هونه‌ری ئه‌و هونه‌رێكه‌ تاكو ئێستاش به‌به‌رده‌وامی گۆرانیبێژان سوودی لێ وه‌رده‌گرن و گۆرانییه‌كانی ده‌ڵێنه‌وه‌.

ئه‌وه‌یشی خسته‌ روو، ماوه‌ی مانگێك زیاتره‌ سه‌رقاڵی دروست كردنی په‌یكه‌ری ئه‌و گۆرانیبێژه‌م، به‌شێك له‌ كاره‌كانی كۆتایی پێهاتووه‌، دوای ته‌واوبوونی په‌یكه‌ره‌كه‌ له‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌دا په‌رده‌ی له‌سه‌ر لاده‌درێت.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد، په‌یكه‌ره‌كه‌ به‌ هارِاوه‌ی مه‌رِ مه‌رِ دای رشتووه‌ و به‌شێوه‌ی نیو پۆرترێته‌ و له‌گه‌ڵ گیتاره‌كه‌یدایه‌، تێچووی په‌یكه‌ره‌كه‌ش له‌ لایه‌ن رِێكخراوی رۆشنبیری و هونه‌ری شاره‌وه‌ له‌ ئه‌ستۆ گیراوه‌.
Top