هەیفا وەهبی: وەرگرتنی رەگەزنامەی توركی شانازییە بۆ من

هەیفا وەهبی: وەرگرتنی رەگەزنامەی توركی شانازییە بۆ من
دەزگا راگەیاندنەكانی توركیا ئەمڕۆ سێشەم رایان گەیاند، هەیفا وەهبی گۆرانیبێژی بەناوبانگی لبنانی دەبێتە هاووڵاتییەكی توركی.
بەگوێرەی رۆژنامەی وەتەنی توركی، هەیفا وەهبی، كە بەگوتەی خۆی لە هاوسەرەكەی (ئەحمەد ئەبوهەشیمە)ی كارسازی میسری جیا دەبێتەوە، شانازی دەكا بەوەی كە لەلایەن سەرۆكی شارەوانیی ئەنقەرەی پایەتەختەوە رەگەزنامەی توركیی پێشكێش كراوە.

ملیح جوكجك سەرۆكی شارەوانیی ئەنقەرەی پایەتەختی توركیا سەرەتای ئەم مانگە رەگەزنامەی توركیی پشكێش بە هەیفا وەهبی كرد، كە بەم دوایییە ئاهەنگێكی لە توركیا ساز كرد.

















ئاكانیوز
Top