جەماوەری جۆرج وسوف كەم دەبێتەوە

جەماوەری جۆرج وسوف كەم دەبێتەوە
وا پێدەچێت ڕۆژ بەڕۆژ جۆرج وسوفی گۆرانیبێژی لوبنانی هەوڵ بدات ئاستی جەماوەری خۆی كەم بكاتەوە، ئەویش ئەنجامدانی ئەو كارانەی كە جەماوەر توڕە دەكەن و دەبنە هۆی ئەوەی لێی دووركەونەوە. یەكێك لەو كارانەی بەم دواییە جۆرج وسوف ئەنجامیدا و بووە هۆی توڕەبوونی جەماوەر، سەردانی كۆشكی كۆماری سوریا و چاوكەوتنی بوو بە بەشار ئەسەد دوای ئەوەی چەند ڕۆژێكی لەگەڵ دایك و باوكی خۆی بەسەر برد لەشارۆچكەی كەفرون لەناوەڕاستی سوریا.
بەپێی چەند سەرچاوەیەك چاوپێكەوتنی بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریا و جۆرج وسوف زیاتر لەیەك كاتژمێری خایاند و بەشار ئەسەد هەواڵی تەندروستی وسوفی پرسی، ئەویش لەلایەن خۆیەوە وسوف جارێكی تر پاڵپشتی و پشتگیری خۆی بۆ ئەسەد دووبارە كردەوە، ئەمەش بووە هۆی بێزاری و توڕە بوونی جەماوەرەكەی، شایەنی وتنە لەگەڵ دەستپێكردنی شۆڕشی گەلی سوریا جۆرج وسوف سروودێكی پێشكەش بە بەشار ئەسەد كرد و ئەوكات ئۆپۆزسیۆنی سوریا و شۆڕشگێڕان ڕەخنەیەكی زۆریان ئاراستەی كرد.
Top