ریهانا بە ملیۆنەها دۆلاری زەرەر كردووە
پارێزەرانی ڕیهانا ڕایانگەیاند كە كۆمپانیای ژمێریاری (بیرۆدن ئێڵ ئێڵ سی) 22%ی داهاتەكانی ساڵی 2009ی ڕیهانایان بردووە ئەمەش بڕێكی زۆرە و زیادەڕۆیی زۆری تێدایە، ئەم دیاردەیەش نوێیە لەجیهانی پیشەسازی مۆسیقا، لەسكاڵانامەكەدا هاتووە ڕیهانا لەساڵی 2005 پشتی بەو ژمێریارانە بەستووە ئەو كات تەمەنی تەنیا 16 ساڵ بووە، لەم ماوەی 5 ساڵی دواتر كە ڕیهانا ناوبانگێكی زۆری پەیدا كرد لەجیهانی مۆسیقا، ژمێریارەكانیش وێنەیەكی ڕوونی حیساباتە داراییەكانیان پێشكەش بەڕیهانا نەكردووە، لەهەمان كاتدا ئامۆژگاریشیان نەكردوو چۆن مامەڵە بكات لەكاتێكدا ئەمە كاری سەرەكی خۆیانە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی كە بەبڕی دەیەها ملیۆن دۆلار زەرەر بكات، بۆیە ئێستا داوای قەرەبوو دەكاتەوە.