دیانا حەداد عاشقی تایكواندۆ و ڕیال مەدریدە
دیانا دەربارەی ئارەزووەكانی وتی: هەر كاتێك كارم نەبێت و بزانم دەرفەتێكم هەیە، ئەوا بەئەنجامدانی یاری وەرزشی بەسەری دەبەم بەتایبەتی تایكواندۆ و مەلەوانی و ڕاكردن، بەڵام لەنێو ئەمانەش كاتێكی زۆر بۆ تایكواندۆ تەرخان دەكەم، چونكە تا ڕاددەی عەشق حەز لەم یارییە دەكەم و هیوادارم كچانیش زیاتر ڕوو لەو وەرزشە بكەن، دەربارەی تۆپی پێش دیانا وتی: من زۆر حەز لەیاریی جوان دەكەم بەشێوەیەكی گشتی، بەڵام بەشێوەیەكی تایبەت من هاندەری یانەی ڕیال مەدریدم و سەیری هەموو یارییەكانی دەكەم.
لەوەڵامی ئەوەی كە هونەرمەندە و خاوەن هەستێكی ناسك و دەنگێكی پر لەهەست و سۆز چۆن حەز لەیارییەكی وەك تایكواندۆ دەكات كە هەمووی توندوتیژییە، دیانا وتی: هیچ نهێنییەك لەئارادا نییە تەنیا ئەوە نەبێت كە ئارەزووی لەو وەرزشەیە و حەز دەكات تاقیی بكاتەوە.