دیانا حەداد عاشقی تایكواندۆ و ڕیال مەدریدە

دیانا حەداد عاشقی تایكواندۆ و ڕیال مەدریدە
لەچوارچێوەی دیمانەیەكی لەگەڵ بەرنامەی (صدی الملاعب) خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی دیانا حەداد ئاشكرای كرد هەر كاتێك دەرفەتی هەبێت، ئەوا تەنیا بەئەنجامدانی یارییە وەرزشیە جۆراوجۆرەكان كاتەكانی بەسەر دەبات.
دیانا دەربارەی ئارەزووەكانی وتی: هەر كاتێك كارم نەبێت و بزانم دەرفەتێكم هەیە، ئەوا بەئەنجامدانی یاری وەرزشی بەسەری دەبەم بەتایبەتی تایكواندۆ و مەلەوانی و ڕاكردن، بەڵام لەنێو ئەمانەش كاتێكی زۆر بۆ تایكواندۆ تەرخان دەكەم، چونكە تا ڕاددەی عەشق حەز لەم یارییە دەكەم و هیوادارم كچانیش زیاتر ڕوو لەو وەرزشە بكەن، دەربارەی تۆپی پێش دیانا وتی: من زۆر حەز لەیاریی جوان دەكەم بەشێوەیەكی گشتی، بەڵام بەشێوەیەكی تایبەت من هاندەری یانەی ڕیال مەدریدم و سەیری هەموو یارییەكانی دەكەم.
لەوەڵامی ئەوەی كە هونەرمەندە و خاوەن هەستێكی ناسك و دەنگێكی پر لەهەست و سۆز چۆن حەز لەیارییەكی وەك تایكواندۆ دەكات كە هەمووی توندوتیژییە، دیانا وتی: هیچ نهێنییەك لەئارادا نییە تەنیا ئەوە نەبێت كە ئارەزووی لەو وەرزشەیە و حەز دەكات تاقیی بكاتەوە.
Top