جۆنی دیپ ده‌چێته‌ به‌رامبه‌ر كامێرای وێس ئه‌ندرسن

جۆنی دیپ ده‌چێته‌ به‌رامبه‌ر كامێرای وێس ئه‌ندرسن
به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ای فارسیی "ئیسنا"، جۆنی دیپ له‌ تازه‌ترین پڕۆژه‌ی سینه‌مایی خۆیدا كه‌ ناوی هۆتێلی مه‌زنی بۆداپێسته‌ ده‌چێته‌ به‌رامبه‌ر كامێرای وێس ئه‌ندرسنی ده‌رهێنه‌ر.

تا ئێستا ورده‌كاریی سیناریۆی هۆتێلی مه‌زنی بۆداپێست و رۆڵی جۆنی دیپ ئاشكرا نه‌كراوه‌.

وێس ئه‌ندرسن كه‌ ده‌رهێنان و نووسینی سیناریۆی ئه‌م فیلمه‌ی له‌ ئه‌ستۆیه‌، یه‌كه‌مجاره‌ فیلمێك له‌ كیشوه‌ری ئه‌وڕوپا دروستده‌كات.

جیا له‌ جۆنی دیپ ئه‌م ئه‌كته‌رانه‌ش له‌ فیلمی هۆنێلی مه‌زنی بۆداپێست رۆڵده‌گێڕن؛ بیل مۆرێی، ئۆڤن ویلسۆن، ئێد نۆرتۆن، جود لاو، جێف گۆڵدبلووم، ویلیام دافۆ، ئانجێل لانزبێری.
Top