شیریل مردنم بەچاوی خۆم دیت

شیریل مردنم بەچاوی خۆم دیت
ئەستێرەی بەریتانی شیریل كۆل بەكاتێكی زۆر ناخۆشدا تێپەڕی لەسەر فڕۆكە تایبەتییەكەی و وەك خۆی دەڵێت پێیوابێ ئیدی تەواو كەس بەزیندوویی نایبینێتەوە و ئەمە دوایین گەشتیەتی.
شیریل بەڕۆژنامەی (سەن)ی بەریتانی ڕاگەیاند لەفڕۆكەخانەی فرانكفۆرت بووین كەشوهەوا زۆر ناخۆش بوو و بەر لەوە فڕۆكەكەم بفڕێت با و زریانێك هەڵیكرد كە ڕێگای نەدا فڕۆكەكە بفڕێت لەهەمان كاتدا هەورە تریشقەیەك بەچەند مەترێك لەدوور ئێمە لەستوونێكیدا و خستیە خوارەوە، ئەمەش ترس و دڵەڕاوكێیەكی لای من دروستكرد كە خەریك بوو لەترسان بمرم.
شیریل هەروەها دەڵێ: لەبەر نالەباری كەشوهەوا ئێمە گیرمان خوارد و چەند هەورە تریشقەیەك لەدەرەوە لەنزیك فڕۆكەكەی دەدا، من زۆر ترسام و لەدڵی خۆم وتم ئیتر تەواو ئەمە كۆتایی منە، كاتێكیش فڕۆكەكە فڕی من زیاتر ترسام لەوەی كە هەورە تریشقەیەك بەر فڕۆكەكەمان بكەوێت، بەڵام ئەوەم بیر هاتەوە كە كاتی لەچیای كلیمنجارۆ سەركەوتووم ئەمەش هەر وەكو ئەو زەحمەتە، ئەم بیر كردنەوەیە هێزێكی زیاتر پێ بەخشیم.
Top