موفتی پاكستان هێرشێكی توندی كردە سەر خانمە هونەرمەندی پاكستانی ڤینا مەلیك و بەو هونەرمەندانەی وەسف كرد كە كار بۆ بڵاوكردنەوەی بێ ڕەوشتی دەكەن لەنێو گەنجانی پاكستان. لەبەرامبەر ئەمەدا ڤینا لەبەرنامەیەكی ڕاستەوخۆی تەلەفزیۆنێكی ئاسمانی پاكستانیدا وەڵامی موفتی دایەوە و بەپێی هەواڵێكی ماڵپەری (بكرا) ڤینا دەڵێ: ویژدانم ئازارم نادات، چونكە هیچ هەڵەیەكی نەكردووە، من تەنیا هونەرمەندێكم و ئەگەر هەر شتێكی دژی یاسام كردبێت جا یاسای ئیسلامی بێت یان یاسای دەوڵەت ئەو كات دەتوانن سزام بدەن بەگوێرەی كارەكەم، بەڵام پێدەچێت موفتی زۆر بیری لەقسەكانی نەكردبێتەوە بەر لەوە من تاوانبار بكات بۆیە پێویستە زیاتر لەقسەكانی ورد بێتەوە.
هاوكات موفتی پاكستان وەڵامی ئەم وتانەی ڤینای دایەوە و وتی: ئەگەر ویژدانی ڤینا ئازاری نەدابێت هیوادارم بەئاگا بێتەوە، چونكە پاكستانیەكان ناتوانن سەیری وێنەكانی بكەن لەبەردەم منداڵەكانیان.