خانمە ئەكتەری ئەمریكی جینی مەكارتی ڕایگەیاند كە وێنە ڕووتەكانی لەسەر بەرگی گۆڤاری (پلای بۆی) زۆر جوانترە لەوێنەی هەندێ كەس جلوبەرگیان پۆشیوە. مەكارتی پێیوایە زۆر ئاساییە ئەگەر كوڕەكەی وێنە ڕووتەكانی ببینێت، چونكە هەندێك شت ڕوودەدەن زۆر لەم وێنانە خراپتر و ئابڕوبەرانترن، لەبەر ئەوەی خۆ ڕووتكردنەوەی ئێستا شتێكی ئاسایی و باوە لەكۆمەڵگەدا، جینی لەم بارەیەوە دەڵێت: لەبەر ئەوەی دیاردەكە زۆر ئاساییە من هیچ ترسێكم لەوە نییە كە كوڕە تەمەن 10 ساڵانەكەم وێنە ڕووتەكانم ببینێت. جینی كە دایكی كوڕێكە بەر لەماوەیەك ڕایگەیاندبوو كە حەز دەكات جارێكی دیكە لەسەر بەرگی گۆڤاری پلای بۆی دەربكەوێت، هەروەها لەبارەی نەبوونی ترسی لەوەی كە كوڕەكەی وێنەكانی ببینێت دەڵێت: زۆر شتی لەوێنە ڕووتەكانم خراپتر لەسەر ئینتەرنێت بەئاسانی دەست دەكەوێت و كوڕەكەم و هەموو كەسێك دەتوانن بیبینن.