بیرین سات: دیمه‌نی ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ر (فاتیما) له‌رووی جه‌سته‌ییو ده‌روونییه‌وه‌ ماندووی كردم

بیرین سات: دیمه‌نی ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ر (فاتیما) له‌رووی جه‌سته‌ییو ده‌روونییه‌وه‌ ماندووی كردم
بیریت ساتی ئه‌ستێره‌ی توركی و پاڵه‌وانی هه‌ردوو زنجیره‌درامای (سه‌مه‌ر و فاتیما) رایگه‌یاند كه‌ دیمه‌نی ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ر (فاتیما) سه‌ختترین و ناخۆشترین رۆڵ بوو كه‌ له‌و زنجیره‌یه‌دا بینی و زۆریشماندووی كردووه‌.

له‌ دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی قاهیره‌دا وتی: ئه‌مدیمه‌نه‌ له‌رووی جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌وه‌ كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر من هه‌بوو،هه‌روه‌ها ئه‌م دیمه‌نه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو ئافره‌ته‌ به‌شداربووه‌كانیزنجیره‌كه‌ هه‌بوو، بیرین ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ جگه‌ له‌و دیمه‌نه‌ دیمه‌نیدیكه‌ش هه‌بوون زۆر زه‌حمه‌ت بوون له‌وانه‌ش دیمه‌نی كۆچ كردن له‌ گونده‌وه‌ بۆشار.

سه‌باره‌ت به‌ دیمه‌نی ده‌ستدرێژی كردن بیرین وتی: به‌رپرسانیكاره‌كه‌ دوو راوێژكاری ده‌روونییان هینابوو بۆ زانینی هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و كچه‌ی كه‌ده‌ستدرێژی ده‌كرێته‌ سه‌ر ئه‌مه‌ش به‌روونی به‌ جلوبه‌رگی فاتیماوه‌ دیار بوودوای ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ری، دوای ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ری فاتیما دوودڵ دیاربوو به‌شێوه‌یه‌كی زۆر، چونكه‌ ئه‌و كچه‌ی ده‌ستدرێژی بكرێته‌ سه‌ری هه‌میشه‌ گله‌ییله‌ خۆی ده‌كات و به‌رده‌وام له‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێدا ده‌ژیت.
Top