مۆنتاژی فیلمی "هێلین" لە دەرهێنانی ئیبراهیم سەعیدی كۆتایی پێهات
بە پێی راپۆڕتی راگەیاندنی گشتیی فیلمی "هێلین"، فیلمی دیكۆمێنتیی "هێلین" (هێلانە)، نوێترین بەرهەمی سینەماكاری مەهابادی ئیبراهیم سەعیدی و لە بەرهەمهێنانی عەباس غەزالی لەم رۆژانە دوایین قۆناغی مۆنتاژی تەواو بوو و گەیشتۆتە قۆناغی مۆسیقا كە ئێستاكە حوسێن عەلیزادە موزیكزانی ناودار و بەئەزموونی ئێرانی موزیك بۆ ئەم فیلمە ئامادە دەكات.
فیلمی دیكۆمێنتیی "هێلین" بە جۆرێك درێژەی فیلمی دیكۆمێنتی "دایكامی من"ـە كە سەبارەت بە دۆخی دوێنێی كوردەكان لە عێراق بوو و ئەم فیلمە نوێیە باسی باروودۆخی ئەمڕۆی كوردەكان لە هەرێمی كوردستان دەكات.
فیلمی دیكۆمێنتیی "هێلین" بە روانین بە بنەماڵەیەك لە هەرێمی كوردستان، هەوڵدەدات تا باروودۆخی ئەمڕۆی عێراق لە بەرچاو بگرێت.
ستافی ئامادەكردنی فیلمی دیكۆمێنتیی "هێلین" بریتین لە:
پلانداڕێژ، توێژەر و دەرهێنەر: ئیبراهیم سەعیدی
بەرپرسی پلان و بەرهەمهێنەر: عەباس غەزالی
وێنەگر و مۆنتاژ: ئیبراهیم سەعیدی
موزیك: حوسێن عەلیزادە
بەرپرسی بەرهەم: فەرزین كەریم
دەنگهەڵگر و میكسی دەنگ: ئیبراهیم سەعیدی
فۆتۆگرافەر و یاریدەدەری مۆنتاژ: گەزیزە پاكنەهاد
یاریدەدەری وێنەگر و هەواهەنگی: فەرهاد كەریم
راوێژكاری كاروباری نیزامی: غازی مەلا ساڵح
نێرەیتۆر: عەزیز عەباسی، بارزان مەلا خالید و قادر دادخواە
ئەنیمەیشنی كۆمپیوتەری: ئیرەج حەقیقی پوور
بە بەشداری: بنەماڵەی ئەحمەد شێخ رەسوول
راگەیاندنی گشتیی: مەنسوور جیهانی و مەنووچێهر جیهانی
بەرهەمهێنەر: عەباس غەزالی
ماوە: 56 خولەك / فۆرمەت: HD
بەرهەمی: هەرێمی كوردستان ـ ساڵی 2012