كاسرین: ناوبانگ لەخۆباییم ناكات
دوای ڕێزلینانەكە كاسرین وتی: من بەهیچ شێوەیەك لەخۆبایی نەبووم بەدرێژایی ژیانم، زۆر شانازی بەو خەڵاتەوە دەكەم، بەڵام هەرگیز نابێتە هۆی ئەوەی لەخۆبایی ببم، بەپێچەوانەوە ئەم خەڵاتە وای كردووە من زیاتر سادە بم، هەروەها خۆم بەشایستەی ئەو خەڵاتە دەزانم، بەڵام هیچ كاتێك سەركەوتنم نەبۆتە هۆی ئەوەی بەشتێكی زۆر گەورەی بزانم، چونكە ئەگەر سەركەوتوو نەبام نەدەگەیشتمە ئەو ئاستەی ئێستا كە لەلایەن بەناوبانگترین بنەماڵەی جیهانەوە خەڵات بكرێم بەم خەڵاتە بەنرخە.
كاسرین دەربارەی خێزانەكەی وتی: خێزانەكەم زۆر بەناوبانگن لەبەریتانیا، بەڵام ئێستا ڕووبەڕووی هەندێك گرفت بووینەتەوە وەك هەر خێزانێكی بەریتانی كلاسیكی، هەرچەندە ئەمە تا ڕاددەیەك زەحمەتە، بەڵام پێویستە خۆمان لەسەری ڕابهێنین و سەركەوین بەسەر ئەم جۆرە گرفتانەدا.