(سەمەر) جەماوەری خۆی تووشی شۆك كرد
سەمەر یان فاتیما پێوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ئەستێرەی پۆپی توركی (كینان دۆلۆ) هەبوو و بڕیاریاندا ژیانی هاوسەرگیری پێك بهێنن و دوای مارە بڕینەكەیان لەكونسوڵخانەی توركیا لە لۆس ئەنجلوس پێشبینی دەكرێت ئاهەنگی هاوسەرگیریشیان هەر لەوێ ساز بكەن، هەواڵی پێكەوەنانی ژیانی هاوسەرێتی لەنێوان كینان و بێران لەلایەن میدیاكانی توركیاوە گرنگییەكی زۆری پێدراو و زۆر كەسیش بەهەواڵێكی چاوەڕوان نەكراویان زانی.
لەلایەكی دیكەوە كینان خەریكە لەم ڕۆژانەدا ئەلبوومێكی نوێی خۆی بخاتە بازاڕەوە بەناوی (aşka türlü şeyler) و لەگەڵ دەرچوون و بڵاوكردنەوەی ئەلبوومەكەشی كۆنسێرتێكی گەورە لەتوركیا ساز دەكات دواتریش ڕوو لەئەمریكا دەكات بۆ ئەوەی لەگەڵ سەمەر گەشتەكەیان دەست پێبكەن.