بیۆگرافیاى نووسه‌ران و شاعیران و چیرۆكنووسان له‌ قۆناغى كۆتاییدایه‌

بیۆگرافیاى نووسه‌ران و شاعیران و چیرۆكنووسان له‌ قۆناغى كۆتاییدایه‌
له‌درێژه‌ى چالاكییه‌كانى ده‌زگاى كه‌ڤاڵ و له‌میانى پرۆژه‌ به‌رده‌وامه‌كانى خۆیدا، بیۆگرافیاى نووسه‌ران و شاعیران و چیرۆكنووسانى هه‌ولێر ئاماده‌و بلاَوده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌ ئێستادا له‌ قۆناغى كۆتاییدایه‌و داوا له‌ سه‌رجه‌م نووسه‌ر و شاعیر و چیرۆكنووسان ده‌كات كه‌ به‌زووترین كات c.v خۆیان بنێرن.
بیۆگرافیاى نووسه‌ران و شاعیران و چیرۆكنووسانى هه‌ولێر كه‌ له‌ ئاماده‌كردنى عه‌بدولرِه‌حمان مه‌عروف و له‌زنجیره‌ بلاَوكراوه‌كانى ده‌زگاى كه‌ڤاڵه‌ له‌ ئێستادا له‌ قۆناغى كۆتاییدایه‌.
به‌گوێره‌ى راپۆرتى راگه‌یاندنى ده‌زگاى كه‌ڤاڵ بۆ راگه‌یاندن و به‌رهه‌مهێنانى هونه‌رى هاتووه‌ كه‌ له‌ ئێستادا ده‌زگاكه‌یان خه‌ریكى پرۆژه‌ى بیۆگرافیاى نووسه‌ران و شاعیران و چیرۆكنووسانى هه‌ولێره‌و كه‌ له‌ ئاماده‌كردنى عه‌بدولرِه‌حمان مه‌عروفه‌و له‌ ئێستادا له‌قۆناغى كۆتاییدایه‌و له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا چاپ و بلاَوده‌كرێته‌وه‌.
هه‌ر له‌و راپۆرته‌دا هاتووه‌ كه‌ داوا له‌ سه‌رجه‌م نووسه‌ران و شاعیران و چیرۆكنووسانى هه‌ولێر و نیشته‌جێی هه‌ولێر ده‌كه‌ین كه‌ c.v خۆیان بنێرن و دوایین كات بۆ ناردنى c.vیه‌كان 20/7/2012یه‌و له‌دواى ئه‌و رێكه‌وته‌وه‌ c.v له‌ كه‌س وه‌رناگیرێ و ئه‌وانه‌ى c.v خۆیان نه‌نێرن بێ به‌ش ده‌بن له‌ بوونى ناویان له‌ كتێبه‌كه‌.
Top